سه‌ره‌کی

“یەکێک لەو خۆراکانەی کە مرۆڤ حەزی پێ دەکات خواردنی مێوژە چونکە ھەم تامی خۆشە و ھەم سوودێکی زۆریشی بۆ جەستەی مرۆڤ ھەیە،

مێووژ (mêwij)خۆی لە بنەرەتدا ترێی ووشک کراوەیە و رەنگی رەش و زەردە و دەنکێکی تێدایە و ھەندێکیان بێ دەنکە، مێوژ چەندین ماددەی کانزایی لە خۆ دەگرێت وەک پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و کالسیۆم و مەگنسیۆم و ئاسن و مس و چەندی مادەی ریشاڵی لە خۆ دەگرێت و ھەروەھا ماددەی کاربۆھیدرات و ڤیتامین بی و سی و شەکر، ھەروەھا میوژ دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ترشەلۆک و رۆڵێکی گەورەی ھەیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس و کۆئەندامی ھەناسەدان